بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتنێکی باشمان تۆمار کرد و دەنگەکانی ئێمە کەمیان نەکردووە و کورسییەکانیشمان زیادیان کردووە، بۆیە پرۆسەی ھەڵبژاردنمان قبوڵە.
ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن راگەیەندرا و زۆر خۆشحاڵین پرۆسەکە زۆر شەفاف و بێگەرد بوو، هەرچەندە ھیچ پرۆسەیەک 100% شەفاف و پاک نابێت، بەڵام تارادەیەکی زۆر پرۆسەکە باش بوو، سەرەڕای ھەموو ئەو تێبینییانەی ھەمان بوو، ئەنجامەکانمان قبوڵە".
محەمەد گوتیشی: "پیرۆزبایی لە سەرجەم کاندیدانمان دەکەین کە سەرکەوتوو بوونە و هەروەها پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندامانی پارتی دەکەین بۆ ئەو سەرکەوتنەی پارتی بەدەستی ھێنا.
دەشڵێت: سەرجەم ئەو سکاڵایانەی تۆمارمان کردبوون، لێکۆڵینەوەیان لێ کرا و بووە ھۆی ئەوەی کورسییەک لە پارێزگای مووسڵ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان زیاد بکرێت.
بەرپرسی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: بە ھیچ شێوەیەک دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەمی نەکردووە، ئەگەر رێژەی بەشداربوون لە ھەموو عێراق حیساب بکرێت، له 22ملیۆن و 400ھەزار دەنگدەر، تەنھا نۆ ملیۆن کەس دەنگی داوە و لەوانە ئێمە کەمترین رێژەی بەشدارنەبوونمان ھەیە و بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردووش، 28% ڕێژەی بەشداربوون کەمی کردووە، بۆیە دەنگی ئێمە کەمی نەکردووە و تەنھا رێژەی بەشداربوون کەمی کردووە، بەڵام کورسییەکانی پارتی زیادیان کردووە.
پارتی دیموكراتی كوردستان له بهشداری له پرۆسهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراقدا سهركهوتنێكی گهورهی تۆماركرد و توانی 33 كورسی پهرلهمان بهدهست بهێنێت و جیاوازتر له ههڵبژاردنی پێشوو ژمارهی كورسییهكانی زیاد كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.