دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر و له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن جاسم بن سه‌یف ئهلسولهیتى وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى قه‌ته‌رى و عومه‌ر به‌رزنجى باڵیۆزى عیراقه‌وه له ده‌وحه پێشوازى لێ كرا.
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شێخ خالید بن خه‌لیفه سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ ده‌ستی پێكرد و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌ن.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى بۆ وڵاتی قه‌ته‌ڕ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆ ده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا نێچیرڤان بارزانى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و قه‌ته‌ر له بوارى سیاسى و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش به تایبه‌تیش له كه‌رته‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ریدا له هه‌رێمى كوردستان و عیراق، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.