Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 05:04

د. به‌شیر حه‌داد : له‌ به‌غدا چه‌ند یه‌کڕیزبین ده‌ستکه‌وتمان باشتر ده‌بێت

کوردستان TV
100%

د. بەشیر حەداد ـ جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژەڤی کـوردسـتان ، سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی عـێـراق.. دوای هـەڵـبژاردن  رایگه‌یاند

هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ جیاوازی هه‌بوو له‌ گه‌ڵ هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو ، یه‌كه‌م جاره‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆی هه‌لنه‌بژاردووه‌ ، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رانه‌گه‌یه‌ندرا له‌ رۆژی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی نوێ دانرا بۆ هه‌لبژاردنه‌كان ، وه‌ كۆمسیۆنێكی تازه‌ به‌ یاسایه‌كی تازه‌ ، سیسته‌می هه‌لبژاردن جیاواز بوو به‌ بازنه‌ی بچووك بچووك ، له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌قامگیردا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ تێپه‌ری ، به‌ڵام ئه‌و تانانه‌ پێویسته‌ كه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا سه‌یر بكرێت .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆن له‌ كاری ئه‌وه‌ دایه‌ ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نێت . ئه‌نجامی كۆتاییش ئه‌و كات ده‌چێته‌ په‌سه‌ندكردن كاتێك دادگای فیدراڵی به‌ فه‌رمی په‌سه‌ندی ده‌كات .

د. بەشیر حەداد ـ جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌ پاكترین و بێگه‌ردترین هه‌لبژاردن بووه‌ به‌به‌راورد له‌ گه‌ڵ هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو ، رێژه‌ی گزیكردن تا راده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌ . قه‌باره‌ی حه‌قیقی لایه‌نه‌كان به‌دیار كه‌وت ، پێویستیشه‌ لایه‌نه‌كان هۆكاره‌كان دیراسه‌ت بكه‌ن كه‌ بۆچی كه‌میان هێناوه‌ .

هه‌ندێك لایه‌ن چه‌كدارن ، ئه‌وان هه‌ره‌شه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌نجامه‌كان گۆرانكاری به‌ سه‌دا بێت .

ئاماژه‌شیدا كه‌ به‌پێی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه‌ 41% بووه‌ ،  ئه‌وه‌ش راگه‌یاندنی فه‌رمییه‌ .

 به‌رای دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مجاره‌ داخرانێكی سیاسی و توندو تیژی روونادات ، مه‌رجه‌عیه‌تیش له‌ هه‌وڵدایه‌ كه‌ به‌ زووترین كات حكومه‌ت پێك بهێنرێت .

دادگای فیدراڵی له‌ پێش تاقیكردنه‌وه‌ دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و داخرانێكی سیاسی نه‌بات له‌ ته‌فسیركردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ یان هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت .

ئاماژه‌شیدا كه‌ ئه‌و گروپانه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ری خۆیان بێزار كردبوو ، ئه‌وانن كه‌ ئێستا ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن . جه‌ماوه‌ری خۆیان سزای ئه‌و گروپانه‌یان دا .

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ، دوای راگه‌یاندنی كۆمسیۆن ، دوای په‌سه‌ندكردنیشی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی ماڵی شیعه‌ رێكده‌كه‌ون .

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئێستا ناكۆكییه‌كان قوڵن ، مه‌ترسیدارن ، به‌ڵام نه‌ ئێران ئه‌وه‌ قبوڵ ده‌كات نه‌ مه‌رجه‌عیه‌ت به‌وه‌ رازی ده‌بێت كه‌ كیشه‌ رووبدات .

دواتر شیعه‌ له‌ گه‌ڵ كورد و سوننه‌كان حكومه‌ت پێك ده‌هێنن به‌ گفتوگۆكردن .

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ده‌نگ نه‌هێنانی هه‌ندێ لایه‌ن  دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند : چونكه‌ یاساكه‌ نوێ بووه‌ مه‌رج نیه‌ هۆكاره‌كان جه‌ماوه‌ری خۆیان بێت به‌ڵكو پلانیان وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ به‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و یاسایه‌ بكه‌ن ، چونكه‌ یاساكه‌ شێوازێكی نوێ بوو پێویستی به‌ پلانێكی تۆكمه‌ هه‌بوو .

به‌لام به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌نگی زۆری داوه‌ كه‌ پرۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد بووه‌ .

دكتۆر به‌شیر حه‌داد گوتی : رێكككه‌وتن له‌ نێوان لایه‌نه‌ براوه‌كان ده‌كرێت به‌تایبه‌تی شیعه‌كان و ده‌توانن سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن .

ئه‌مه‌ریكاش له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشا ده‌كات و رای خۆشی ده‌بێت و رۆڵی ده‌بێت له‌ ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ .

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێیوایه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی موقته‌دا صه‌دربه‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا   كه‌ له‌ تیوتێكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ، په‌یامێكی موجامه‌له‌یه‌ ، مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌مان پێویسته‌ ، مه‌ترسیش نین بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئیجابیه‌كانی ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ كورد كورسی زیادی كردووه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی 64 كورسی ، بۆیه‌ پێویسته‌ كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له‌ ئاینده‌ مسۆگه‌ر بێت . پێویسته‌ كورد په‌ند له‌ رابردوو وه‌ربگرێت ، پێویسته‌ له‌ به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بین كوردایه‌تی بكه‌ین .

هه‌روه‌ها گوتی : له‌ به‌غدا چه‌ند یه‌كڕیز بین ده‌ستكه‌وتمان باشتر ده‌بێت.

له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌ یه‌ك لیست كورد دابه‌زیبا ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌بوو كورسی زیاتر به‌ ده‌ست بهێنرێت و ئه‌نجامه‌كان باشتر بێت .

پیشبینی ده‌كه‌م له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ت پێك بهێنرێت و ته‌نها ماوه‌ی دوو تا سێ مانگ بخایه‌نێت .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.