ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر و له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لايه‌ن جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى قه‌ته‌رى وعومه‌ر به‌رزنجى باڵيۆزى عيراقه‌وه له ده‌وحه پێشوازى لێ كرا.
له سه‌ردانه‌كه‌يدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى يه‌كشه‌م له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆ ده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و قه‌ته‌ر له بوارى سياسى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش به تايبه‌تيش له كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ريدا له هه‌رێمى كوردستان و عيراق، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.