عەبد حوسێن ھینداوی،راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند کە ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەدەست و ئەلیکترۆنی ھاوچەشن بوون.
عەبد حوسێن ھینداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەسەرجەم وێستگەکاندا، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە تەواوکراوە.
عەبد حوسێن ھینداوی گوتیشی: "ئەنجامەکانی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەدەست و ئەلیکترۆنی ھاوچەشن بوون".
پێشتر عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاندبوو کە تا ئێستا 95 لەسەدای ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سێ ھەزار و 681 وێستگە تەواوکراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.