Erbil 9°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:24

وه‌زیرانی چین و ئێران تاوتوێی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییان کرد

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، یانگ یی تاوتوێی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییان كرد.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند عه‌بدوڵڵاهیان و یی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه‌ و له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ كه‌ له‌نێوان ئێران و چیندا واژوو كراوه‌ دواون.

یی به‌ پێویستی زانیووه‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و گوتوویه‌تی: "به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پێشوازی ده‌كه‌ین له‌ دانیشتنه‌كانی نێوان ئێران و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و چاودێری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ.

عه‌بدوڵڵاهیانیش تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چن و له‌ بڕۆكسڵ به‌رده‌وامییان پێ ده‌درێت و به‌ پێویستیشی زانی ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.