له راگهیاندراوێكدا، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2021.10.16، بەئامادەبوونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و بازرگانان و خاوەنی کۆمپانیاکان، بەسەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوەتی هەرێمی کوردستان، کۆڕبەندی یەکەمی هەولێر بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی2021 دەستی بەکارەکانی کرد.
پارێزگای ههولێر رایدهگهێنێت: ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆڕبەندە، پیشاندانی ڕۆڵی کەرتی پیشەسازی لەگەشەپێدانی ووڵاتان و ڕۆڵی پڕۆژە پیشەسازییەکان بەتایبەتی بچووک و مامناوەند لەگەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و ڕەخساندنی دەرفەتی هاوکاری و تەواوکاری لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندیی بۆ پشتیوانی کارگەکان و زانینی پێویستیەکان و کێشەکانی خاوەن کارگەکان و گەیاندنی بەحکومەتی هەرێم و ئاڵوگۆڕپێکردنی ئەزموون و شارەزاییە دەگمەنکان و بەهێزکردنی ڕۆشنبیری کاری ئازاد لەلایەن تاکەکانی کۆمەڵگە.
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.