له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیندیان وێڵز له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی خانماندا، كچه یاریزانی تونسی ئه‌نیس جابر گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، ئه‌نیس جابری پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ئهنیت كۆنتاڤیتی ئیستۆنی و پۆلێنكراوی بیسته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ بوو.
له قۆناغی پێش كۆتایدا، كچه تێنسزانه تونسیهكه یاری له‌گه‌ڵ پاولا بادۆسای ئیسپانی و پۆلێنكراوی بیست وحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجێلیك كێربێری ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی پازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج بوو.
به‌م بردنه‌وه‌ش بادۆسا بووه یه‌كه‌م كچه تێنسزانی ئیسپانی له دوای ساڵی دووهه‌زاروسێ كه ده‌گاته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئیندیان وێڵز له ئاستی خانمان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.