Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 23:41

سه‌رۆکی حکوومه‌ت زیاتر له‌ 15 ملیار دیناری بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی گه‌رمیان ته‌رخان کرد

کوردستان TV
100%

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، زیاتر له‌ 15 ملیار دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت

فه‌رمانگه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ چوارچێوه‌ی بەرژەوەندی گشتی وجێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 15 ملیار و 826 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: پڕۆژه‌كان‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانییه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با و ئاوەدانکردنەوە) ده‌بێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.