Erbil 11°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 10:24

قوتابییه‌کی کورد له‌ میسر بڕوانامه‌ی دکتۆرای به‌ پله‌ی نایاب به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%

زانكۆی ئه‌لئه‌سكه‌ندریه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ گرنگه‌كانی وڵاتی میسر دوای هه‌ردوو زانكۆی قاهیره‌ و عین شمس، بروانامه‌ی دكتۆرای به‌ پله‌ی نایاب به‌خشیه‌ قوتابیه‌كی كورد خاتوو شادیه‌ عبدالواحد قادر له‌ (علم النفس التربوی)، به‌ ناوونیشانی (راهێنان له‌سه‌ر هونه‌ری هه‌مواركردنی ره‌وشت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی كاری پیشه‌ی و نایابی ژیانی كاركردن له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی له‌ پارێزگای هه‌ولێر هه‌رێمی كوردستان).

تاوتۆی بروانامه‌كه‌ له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ به‌رێوه‌ چوو، به‌ئاماده‌ بوونی دكتۆر محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر، راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌، و شێركۆ حه‌بیب ، به‌رپرسی مه‌كته‌بی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وڵاتی میسر، و چه‌ندین مامۆستا و قوتابی كورد و عه‌ره‌بی هه‌مان زانكۆ، دوای گفتوگۆیه‌كی تێر و ته‌سه‌ل، لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار پله‌ی پێ به‌خشی و رایسپارد كه‌وا ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ به‌رگرنگی له‌ زانكۆكان سوودی لێوه‌ربگرن و چاپ بكرێت و به‌سه‌ر زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان دابه‌ش بكرێت، دوای كۆتای هێنان له‌  تاوتۆتی بابه‌ته‌كه‌ نوێنه‌ری پارتی له‌ میسر پیرۆزبای له‌ دكتۆره‌ شادیه‌ كرد و هیوای خواست كه‌ بتوانی خزمه‌تی زیاتر به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی بدات، هه‌روه‌ها سوپاسی لیژنه‌ی سه‌رپرشتیار و راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قوتابیانی كورد.

شایانی باسه‌ كۆمه‌ڵیك قوتابی كورد له‌ زانكۆكانی وڵاتی میسر به‌ تایبه‌تی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ و منسووره‌ و ئه‌زهه‌ر له‌ هه‌وڵی وه‌رگرتنی بروا نامه‌ی باڵان له‌ بواره‌ جیا جیاكان بۆ پله‌ی ماجستیر و دكتۆرا.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.