سه‌رۆكی ڕێكخراوی حه‌ج و سه‌ردانه ئاینییه‌كانی ئێران ئاشكرای كرد، مه‌ڕسوومی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران ده‌ركرا.
عه‌لی ڕه‌زا ڕه‌شیدیان سه‌رۆكی ڕێكخراوی حه‌ج و سه‌ردانه ئاینییه‌كانی ئێران به ئاژانسی (ته‌سنیم ئێران)ی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌نێوان عێراق و ئێران ته‌نیا له فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌بێت و به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ڕأشیگه‌یاند: ئێران هه‌روه‌ها داوای له عێراق كردووه ڕێگه‌پێدان به‌و ئێرانیانه ده‌ربكات كه ڕۆژانه به‌شێوه‌ی قافله و گرووپ هه‌زاران كه‌س ڕوو له عێراق ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی شوێنه ئاینییه‌كان.
عه‌لی ڕه‌زا ڕه‌شیدیان سه‌رۆكی ڕێكخراوی حه‌ج و سه‌ردانه ئاینییه‌كانی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆتا سه‌ردانی بۆ ئێران ڕه‌زامه‌ندی پێشاندابوو دوای ته‌واوبوونی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن، ڤیزای فڕۆكه‌خانه له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران هه‌ڵبگرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده تا ئێستا بڕیاره‌كه له‌لایه‌نی عێراقییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه لای خۆمانه‌وه خوازیارین به‌زووترین كات بڕیاره‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.