Erbil 6°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 02:37

خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر شكسته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وكه‌ ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست (كوردستان تیڤی) كه‌وتووه‌، هاتووه‌ "وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارمان دا دەستلەکار بکێشینەوە".

هه‌روه‌ها‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات " هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکە پێک دەهێندرێت".

به‌مه‌ش عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، له‌ پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوورخرایه‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی تری خانه‌كه‌ش دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ یه‌كشه‌می ڕابردوو به‌ڕێوه‌ چوو، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردبوو، به‌ڵام له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن هیچ كاندیدێكیان ده‌نگی پێویستی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا و به‌مه‌ش بزووتنه‌وه‌كه‌ نه‌یتوانی هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق به‌ده‌ست بێنێ. 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.