Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 17:05

پەیامێک له‌ مەسرور بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانی بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: پیرۆزبایی سەرکەوتنی نوێنەرانی کورد لە کەرکووکی دڵی کوردستان دەکەم کە جارێکی تر سەلماندیان پێناسەی کەرکووک کوردستانییە. هه‌روه‌ها سوپاسی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکات کە لە ناوچەکانیان و بەتایبەتی لە دەڤەری شنگال، پشتیوانی بەهێزی خۆیان بۆ پارتی دووپات کردەوە .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ..

بە بۆنەی سەرکەوتنی بەرچاوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی و هەمو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی نوێنەرانی کورد لە کەرکووکی دڵی کوردستان دەکەم کە جارێکی تر سەلماندیان پێناسەی کەرکووک کوردستانیە. سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی لە کەرکووک بەو ڕێژە بەرزە، ئاماژەیە بۆ وەفاداری خەڵکی کەرکووک بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەرخودان و کوردایەتی. سوپاسی خوشک وبرایانی ئێزیدی دەکەم کە لە ناوچەکانیان و بەتایبەتی لە دەڤەری شنگال، پشتیوانی بەهێزی خۆیان بۆ پارتی دووپات کردەوە کە بە دڵنیاییەوە، پارتیش وەک هەمیشە، بەرگریکاری بەهێزی مافەکانیان دەبێت. هەروەها پیرۆزبایی لە لایەنە براوەکانی دیکەی ئەم هەڵبژاردنەش دەکەم و هیوادارم، هەموومان پێکەوە، بتوانین لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان کار بکەین بۆ جێبەجێکردنی تەواوی دەستوور و بە دیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و شەراکەتی ڕاستەقینە لە سەر ئاستی عێراقدا، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.

مەسرور بارزانی 12ی ئۆکتۆبەری 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.