له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌رو له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی پڕ گۆڵی گڕوپی حه‌وته‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی جه‌به‌ل تاریقی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی نۆدا، یاریزان ڤیرگیل ڤان دایك گۆڵێكی بۆ هۆڵه‌ندا تۆماركرد، پاشان یاریزان مێمفیس دێپای گۆڵی دووه‌می هۆڵهندیهكانی له خوله‌كی بیستویه‌ك به‌ده‌ستهێنا، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانداره‌كان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، مێمفیس دێپای گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی چل‌وپێنج تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی هۆڵه‌نداو سێ خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، یاریزان دێنزێل دومفریس، تیپی میوانداری كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، له خوله‌كی حهفتاوپێنجیشدا، ئارنۆت گرۆینفیڵد گۆڵی پێنجه‌می هۆڵه‌ندای به‌ده‌ستهێنا، ئینجا یاریزان دۆنیایل مالین گۆڵی شه‌شه‌می هۆڵه‌ندای له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هۆڵه‌ندا چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی حه‌وته‌م گه‌یشته نۆزده خاڵ و جه‌به‌ل تاریقیش هیچ خاڵێكی نیه‌و له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.