فڕۆکەیهكی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو بە چڕی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان لەسەر سنووری عێراق و سووریا کردە ئامانج.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، شەوی رابردوو فرۆكهیهكی نەناسراو میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان لە شاری ئەلبوکەمال لە گوندەوارەکانی دێرازووری سووری کردە ئامانج.
روانگەکە راشیدهگهێنێت، هاوکات لەگەڵ فڕینی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی ئەلبوکەمال لەسەر سنووری عێراق و سووریا روویدا کە میلیشیاکان تێیدا چالاکن.
روانگەکە ئاماژەشی پێدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەمدوایە بۆردومانەکانیان بۆ سەر میلیشیاکان لە ناوچەی رۆژئاوای فورات چڕ کردووەتەوە.
به فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایه سهر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەسەر سنووری عێراق و سووریا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.