گوتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی بەپێی ئەو پلانەی بۆ ھەڵبژاردن داینابوو، سەرکەوتنێکی مەزنی تۆمار کرد و نزیکەی 33 کورسیی بەدەست ھێناوە. دەشڵێت، ھێشتا دەنگەکان ھەموو جیانەکراونەتەوە و دەنگی تایبەت ماوە.
نیازی حەمەعەزیز،گوتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان به ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند، تاوەکو ئێستا 85%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە بووەتەوە حیزبی یەکەم و کورسییەکانی زیادی کردووە، کە لە ھەموو ناوچەکان کورسییان بەدەست ھێناوە، پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان ٢٥کورسیی ھەبوو، ئێستا بۆ زیاتر لە 30بۆ 33 کورسی زیادی کردووە، چونکە ھێشتا دەنگەکان ھەمووی یەکلا نەکراونەتەوە و دەنگی تایبەتیش ماوە.
باس لەوەش دهكات، پارتی دیموکراتی کوردستان بەو پلانەی داینابوو بۆ ھەڵبژاردن، سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێنا و کورسییەکی زۆری بەدەست ھێناوە، بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی رابگەیەندرێت.
نیازی حەمەعەزیز،گوتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان دهشڵێت: کۆمەڵێک سکاڵامان لە سنووری سلێمانی و راپەڕین و ھەڵەبجە تۆمار کردووە بە ھۆی ئەوەی پێشێلکاری بەرامبەر ئێمە کراوە و ئەوانەی باسی تەزویری پارتییان دەکرد، دەرکەوت کە ئەمجارە ھیچ مەجالی تەزویریش نەبوو پارتی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی تۆمار کرد، بگرە پارتی نەک تەزویری نەکردووە، لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا غەدریش لە پارتی کرا و 80 هەزار دەنگی سوتێندرا، بەڵام ئەمجارە پارتی دەنگێکی زۆری بەدەست ھێناوە و ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیی ھەموو خەڵکی کوردستانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.