پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: له سنوری پارێزگای سلێمانی 2 كاندیمان ده‌رچوونه و كاندیدێكی دیكه‌ش لە رکابەری دایە.
کامەران غەریب، کارگێڕی لقی 4ی پارتی لە سلێمانی رایدهگهێنێت: لە سنووری سلێمانی دوو کورسیمان مسۆگەر کردووە و کاندیدی سێیەمیشمان رکابەری دەکات، بۆ بە دەستهێنانی کورسی سێیەم، بێگومان ئەمە ئەنجامێکی دڵخۆشکەرە.
راشیدهگهێنێت: وەک پارتی بانگەشەمان بەشێوەیەکی ئارام و تەندروست بەڕێوەبرد و خەڵکیش متمانەی بە پارتی بەخشییەوه.
کامەران غەریب، ده‌شڵێت: لەم هەڵبژاردنەش وەک هەڵبژاردنەکانی دیکە تێبینی لەسەر پڕۆسەی دەنگدان هەبوو، بەتایبەتی لە گرفتی ئامێرەکانی دەنگدان، بەڵام ئەوەی گرنگە بیسەلمێنین کە کوردستان بەشێکی سەرەکییە لە حوکمڕانی عێراق، دەبێ پەیامی ئەوەش بە لایەنە عێراقییەکان بدەین کە کورد بە هەموو پێکهاتە و حزبەکانەوە بە یەکڕیزی داوای مافەکانی خۆی دەکات کە تائێستا لێی زەوتکراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه نافه‌رمییه‌كان كه له چاودێرانی پارتییه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، پارتی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و 33 بۆ 34 كورسی بردۆته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌كانی (كوردستان تیڤی) له شاری هه‌ولێر به‌شێوه‌ی گشتی پارتی 11 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ر پێنج كاندیده‌كه‌ی پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه و ده‌رچوونه كه ئه‌وانیش بریتین له: نه‌هله قادر محه‌مه‌د، مه‌ریوان قه‌ره‌نی دزه‌یی، سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر، ڕێبوار هادی عه‌بدوڕه‌حمان و له‌یلا ئه‌كره‌م سه‌عید.
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ده‌ورووبه‌ری به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌رچوار كاندیده‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوون كه ئه‌وانیش بریتین له: جوان عه‌بدوڵا مهاجر، سیپان عه‌زیز حدۆ شێروانی، نه‌هرۆ مه‌حموود قادر ڕواندزی و محه‌مه‌د سدیق خۆشناو.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان هه‌ردوو كاندیدی پارتی له ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كردووه كه بریتین له ئامانج مه‌حموود هه‌ركی و خدر عه‌لی مه‌نتك.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی (كوردستان تیڤی) هه‌ردوو كاندیدی پارتی له شاری كه‌ركووك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی یه‌كی كه‌ركووك زۆرترین ده‌نگی بازنه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها نه‌جوا حه‌مید كاكه‌یی له بازنه‌ی دووی كه‌ركووك زۆرترین ده‌نگی ئافره‌تانی له شاری كه‌ركووك بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه.
زانیارییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن له سنووری شاری دهۆك به‌شێوه‌ی گشتی پارتی 9 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، كه له‌نێویاندا له سنووری زاخۆ و سێمێل كه ده‌كاته بازنه‌ی 2ی دهۆك دوو كاندیدی پارتی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان مسۆگه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ها پارتی له پارێزگای سلێمانیش 2 بۆ 3 كورسی بردۆته‌وه، سه‌باره‌ت به شاری مووسڵیش براوه‌كانی پارتی 9 كاندیدن.
به گوێره‌ی زانیاری و سه‌رچاوه‌كانی (كوردستان تیڤی) پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه و 33 بۆ 34 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.