وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: له ئێستادا به به‌های زیاتر له 5 ترلیۆن دینار، 823 پرۆژه لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتمانهوه له قۆناغی جێ به‌جێ كردندان.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایدهگهێنێت: هەندێک لەو پرۆژانە هی پێشوون و لەم کابینەیەدا دووبارە دەستکراوەتەوە بە کارکردن تێیاندا، هەروەها بەشێکیشیان لە کابینەی نۆیەمدا بڕیاریان لەسەر دراوە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و هەندێکیشیان تەواو کراون.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیدهگهێنێت، پرۆژه‌كان كه له قۆناغی جێ به‌جێ كردندان به‌م شێوه‌یه:
- سێكته‌ری شاره‌وانی: 469 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 130 ملیار دینار
- سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ: 297 پرۆژه بۆ په‌ره‌پێدانی سێكته‌ری ئاو به گوژمه‌ی زیاتر له 2 ترلیۆن و 887 ملیار دینار
- سێكته‌ری گه‌شتوگوزار: 57 پرۆژه‌ی ههمهجۆر به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 39 ملیار دینار
- سێکتەری شوێنەوار: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە گوژمەی 900 ملیۆن دینار بۆ بووژانەوەی کەرتی شوێنەوار خەرج دەکرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.