هاتووچۆی ههولێر رایگهیاند: له رووداوێكی هاتووچۆدا سێ كهس گیانیان لهدهستدا.
فازڵ حاجی گوتهبێژی بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: : کاتژمێر 12:50 خولهكی شەوی رابردوو ، لەسەر شەقامی 100 مەتری لە نزیک نەخۆشخانەی رزگاری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای سانتافی بەهۆی پێشبڕکێ کردنەوە بە خێراییەکی یەکجار زۆر بە ئاراستەی بازاڕی لەنگە دەڕۆیشت، لەناکاو کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەسەر دوورگەی ناوەندی شەقام کەوت و پەڕیەوە دیوەکەی تر.
راشیدهگهێنێت: لەو کاتەش لەدیوەکەی تر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانی تایبەت بە ئاڕاستەی نەخۆشخانەی رزگاری دەڕۆیشت و پێکدادان دروست بوو لە نێوانیان، بەداخەوە لە دەرەنجامی رووداوەکە ماڵوێرانیەک کەوتەوە کەتیایدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
فازڵ حاجی دهشڵێت: لەکاتی لێکۆڵینەوە بەپێی بەڵگە سەرەتاییە دەستکەوتوەکان، بە رێژەی لە 100% ئۆتۆمبێلی جۆری هیۆندای بەلایەنی خەتابار هەژمار کراوە، چونکە ئەو بەهۆی تیژڕهوی چووهتە سایدی بەرامبەر و خۆی به ئۆتۆمبێلی جۆری نیساندا داوە.
گوتهبێژی هاتوچۆی ههولێر دهپرسێت، دهبێ چ کارێکی ئەوەندە بەپەلە هەبووبێ کەئەو تیژڕۆییەی بۆ بکرێت لەو کاتە درەنگەی شەو؟ "ئەوەی شایانی باسە لەو شوێنە دوورگەی ناوەندی شەقام ئەوەندە بەرزە بەهۆی جوانکاری کەتەنانەت بارهەڵگری گەورەش زۆر بەزەحمەت بەسەری دەکەوێت ئەگەر خێراییەکەی کەم بێت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.