ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی (كوردستان تیڤی) سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌كه ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق شه‌فافترین پرۆسه‌ی ده‌نگدان بوو له سه‌رتاسه‌ری عێراق.
ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند له هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێژه‌ی به‌شداربوون له سه‌رتاپای عێراق ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌بوو، به‌ڵام تێبینی ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌كه له كه‌شێكی دیموكراسی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی گشتیش ئومێد ده‌كه‌ین كه پێگه‌ی كورد له عێراق پێگه‌یه‌كی باش بێت و هه‌وڵ بدرێت مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستووری عێراق هاتووه به‌ده‌ست بهێنرێت.
بابكه‌یی ڕاشیگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه وه‌كو مه‌رجه‌ع بووه، هه‌روه‌ها بۆ گه‌لی كوردیش پارتی به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بووه، جگه له‌وه پارتی هێزه‌كی سه‌ره‌كی كوردستانه و له سه‌ر ئاستی عێراقیش پارتێكی گه‌وره و كاریگه‌ره.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاندید و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی پارتی ئه‌ركیان ئه‌وه‌یه شه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان شه‌ڕی مافه‌كانی كورد له به‌غدا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه ئێستا هه‌لبژاردن به كۆتا هاتووه، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت نوێنه‌رانی كورد به یه‌كڕیزی كار بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.