Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:01

پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدانی گشتی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆتاییان هات.

پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستی پێ كرد و وه‌ك دیاریكرابوو له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ كۆتایی هات.

سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق داخران، هەرچەندە رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لە هەندێک ناوچە کەم و لە ئاستی پێویستدا نەبوو، بەڵام کۆمیسیۆن هاوشێوەی ساڵانی پێشوو کاتی دەنگدانی درێژ نەکردەوە.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هه‌بوو و سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق ده‌كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.