پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) داوای له خوشك و برایان و ده‌نگده‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و ئازاد بۆتان ره‌خساوه تكایه به‌شداریی له‌و پڕۆسه‌یه نیشتمانییه بكه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: له كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تا پێش نیوه‌ڕۆش به‌شێك له بنكه و وێستگه‌كان له ناو و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر هه‌ندێ گرفتی ته‌كنیكی هه‌بوو كه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر هاتن و گه‌ڕانه‌وه و نه‌یتوانی ده‌نگ بدات، هه‌روه‌ها گرفتی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی ده‌نگده‌رانی ئاواره‌كانیش هه‌بوو.
زیاتر گوتی: له‌دوای نیوه‌ڕۆ ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن به به‌رده‌وامی له گفتوگۆدا بووین، ئێستا ئه‌وه ڕأده‌گه‌یه‌نین كه تا ڕاده‌یكی باش گرفته ته‌كنیكییه‌كان چاره‌سه‌ر بوون، بۆیه داوای له خوشك و برایان و ده‌نگده‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و ئازاد بۆیان ره‌خساوه تكایه به‌شداریی له‌م پڕۆسه‌یه نیشتمانییه بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: له كاتژمێره‌كانی كۆتایی ده‌نگدان ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران و به‌شداریكردن زیاتر بوونه دوای ئه‌وه‌ی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بوون، ئه‌مه ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی نیشتمانی و مافی هاووڵاتییانه، ناكرێ هاووڵاتییان ده‌ستبه‌رداری ئه‌م مافه بن، ئێستا كاتی بڕیاره مێژووییه‌كه‌یه له‌و ماوه‌ی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌هێزتربێت له به‌غدا هاووڵاتییان ده‌بێت بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌مانشێوه له شاری هه‌ولێریش باش نییه، ڕه‌نگه هه‌ولێر له زۆر شوێنی دیكه باشتر بێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئێمه زۆر له‌مه زیاتره، بۆیه ڕووی قسه‌م ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش شاری هه‌ولێره كه كاتێكی مێژووییه خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ كاتێكی ئاوا خۆی كرده قوربانی و ئه‌م كاته‌ی له‌به‌رده‌ممان ماوه تكایه بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خۆتان بده‌ن و متمانه به‌و كه‌سانه بكه‌ن كه خه‌می خاك و خه‌ڵكی كوردستانیانه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان بكه‌ین كه له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆر به ئارامی و دوور له گرژی و بێ ماندووكردنی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوون، هه‌روه‌ها داوامان لێ كردن كه ئه‌گه‌ر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر سكاڵا و داوایه‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گێیان لێ بگرین و بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه كاره‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێریان به‌رز نرخاند و هیچ له لایه‌نه‌كان گرفت و ناڕه‌زایه‌تی و سكاڵایه‌كیان نه‌بوو.
له كۆتاییدا ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه ئه‌و ماوه‌ی ماوه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ماوه‌یه‌كی مێژووییه و كاتی بڕیاره‌كه‌یه و داواكارم له هاووڵاتییان سنووری پارێزگای هه‌ولێر تكایه هیمه‌ت بكه‌ن بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له به‌غدا زامن بكه‌ین.
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/601761670963381
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.