Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:51

گوتەبێژی پارتی جەخت لە پێکەوەیی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردییەکان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی دا و جەختی کردەوە لە پێکەوەیی و یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 مەحموود محەممەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتیدا لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و گوتی: ئومێد دەکەم هەر کەسێک مافی دەنگدانی هەیە بەشداری لە پڕۆسەکە بکات.

مەحموود محەممەد گوتی: هەوڵمان داوە ئەو خەڵکانە بەربژێر بکەین کە توانای نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستانیان هەیە، بۆیە وێنای ئەوە دەکەین ئەو متمانەیەی کە لای خەڵک هەمانە بەهێزتر بێت و هەوڵ دەدرێت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە مافەکانی هاووڵاتییان نوێنەرانمان لە بەغدا زەمانەتی بکەن.

لە لێدوانەکەیدا مەحموود محەممەد سەبارەت بە پێکەوەیی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردییەکان گوتی: پێش هەڵبژاردن و پێش دیاریکردنی کاندیدەکان کۆبوونەوە کرا لە نێوان دەزگاکانی هەڵبژاردنی هەموو لایەنەکان سەبارەت بەم بابەتە، بەڵام وای دەخواست کە ڕێککەوتنەکە بۆ دوای هەڵبژاردن بێت چونکە سیستەمی ئەمجارەی هەڵبژاردن وای دەخواست لایەنەکان وەک خۆیان بەشداربن.

 هەروەها گوتیشی: ئەوەی گرنگە هەموومان بەیەکەوە وەکوو هێزێکی کوردستانی لە بەغدا مامەڵە بکەین، پێکەوە بوونمان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم و کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆسەی سیاسی عیراق.

مەحموود محەممەد جەختی کردەوە لەوەی پارتی دیموکراتی بۆ یەکڕیزی و پێکەوەیی دامەزراوە، گوتیشی: پارتی لەسەرەتای دروستبوونییەوە هەمووانی کۆکردەوە، ئێستاش دەرگای کراوە دەبێت بۆ هەمووان، هەوڵیشمان زۆر دەبێت بۆ یەکڕیزی نێوماڵی کورد، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو هەموو کێشە کەڵەکەبووەی لە پەرلەمانی عێراق چارەسەر نەککراون چارەسەری بکەین .

سەبارەت بە ڕێژەی بەدەست‌هێنانی دەنگی پارتی دیموکراتیی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا گوتەبێژی پارتی گوتی: چاوەڕوان دەکەین ڕێژەی دەنگەکانمان بەرز ببێتەوە چونکە پارتی پشت ئەستوورە  بە متمانەی خەڵکی کوردستان، خەڵکی کوردستانیش پشتی پارتی بەرنادات، هەروەها گوتیشی: متمانەی خەڵکی کوردستان وایە تاوەکوو کێشەی کوردستان لای پارتی بێت زەمانەتی زیاترە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.