جه‌لیل عه‌دنان ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رایگه‌یاندكه كێشه‌ی ته‌كنیكی له ژماره‌یه‌ك ئامێره‌كانی ده‌نگدان ھه‌بوو، نه‌ك له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كان وه‌ك باسی لێوه‌كراوه.
جه‌لیل عه‌دنان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه ته‌كنیكییه‌ی كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته له ژماره‌یه‌ك ئامێره‌كانی ده‌نگدان روویدا، زۆر كه‌م و سنوورداربوو و گوتی: ھۆكاری بوونی كێشه‌كه‌یش بۆ ھه‌ڵه‌ی مرۆیی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
روونشیكرده‌وه كه كێشه‌ی ته‌كنیكی له ژماره‌یه‌ك ئامێره‌كانی ده‌نگدان ھه‌بوو، نه‌ك له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كان وه‌ك باسی لێوه‌كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، جه‌لیل عه‌دنان جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستادا، سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ده‌نگدان له بنكه و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌بێ كێشه‌ی ته‌كنیكی كار ده‌كه‌ن و داواشی له ده‌نگده‌ران كرد كه رووی له بنكه و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن تا بتوانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.