Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:03

دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی: له‌ سلێمانی و کەرکووک هه‌ندێ ناوچه‌ی دیکه‌ پێشێلکاری زۆر کراوه‌ سکاڵا تۆمارده‌که‌ین

کوردستان TV
100%

 بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە سلێمانی و مووسڵ و ھەڵەبجە و كەركووك، پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە دەنگدەرانی پارتی كراوە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە.

ھەوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی  دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بە ھۆی لەكاركەوتنی 250 ئامێری ئەلیكترۆنی لە ھەموو ھەرێمی كوردستان، پرۆسەی دەنگدان بەخاوی بەڕێوە دەچێت و تا نیوەڕۆ رێژەی بەشداری 22% بوو، بەڵام لە ئێستادا كە كێشەكە چارەسەر كراوە و زۆر بەخێرایی پرۆسەكە بەرێوە دەچێت و رێژەكە بەردەوام لە زیادبووندایە.

 راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ لە سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركووك و مووسڵ پێشێلكاری و ساختەكارییەكی زۆر كراوە و لە ھەڵبجە لە كادیری ئێمە دراوە و لە سلێمانیش ھەوڵی ساختەكاری دراوە، هەروەها لە مووسڵ و كەركووك كادیری ئێمەیان گرتووە و رێگری لە خەڵكی پارتی كراوە و كێشەی زۆریان بۆ دروست كردووین، بەڵام پرۆسەكە بەردەوامە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە، بۆیە بە گشتی تێبینیمان لەسەر پرۆسەكە ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.