نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەردانی چەند بنکەیەکی دەنگدانی کرد لە پارێزگای بەغدای پایتەختی عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی چەند بنکەیەکی دەنگدانی لە شاری سەدر و چەند گەڕەکێکی بەغدای کرد.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی چاودێریکردنی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی سەردانی چەند بنکەیەکی دەنگدانی لە شاری سەدری سەر بە پارێزگای بەغدا و گەڕەکی ئەعزەمیە و ناوچەی عەلاوی لە بەغدا کرد.
جێی باسە، بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 68 وڵاتی دنیاوە زیاتر لە هەزار و 700 چاودێری نێودەوڵەتیی کە 800 کەسیان چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانن و 75 هەزار چاودێری ناوخۆییش چاودێری پرۆسەکە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.