Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:35

عێراق .. ژماره‌یه‌ک که‌س بەتۆمەتی دروستکردنی کاریگەری لەسەر دەنگدەران ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەسی بەتۆمەتی ئەوەی کە ھەوڵیانداوە کاریگەریی لەسەر دەنگدەران دروست بکەن، رایگەیاند.

بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، حەمید شەتری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە لە میانی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا، ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی ئەوەی کە ھەوڵیانداوە کاریگەریی لەسەر دەنگدەران دروست بکەن، دەستگیرکراون.

حەمید شەتری ئاشکراشی کردووە کە پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی گیانی دەنگدەران و بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان، زۆر بەباشی جێبەجێ دەکرێت و گوتی: سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی ھێزە ئەمنییەکانی راسپاردووە کە رێوشوێنی توند لەهەمبەر بەو کەسانەی کە لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا سەرپێچی دەکەن، بگرنەبەر.

لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا کرانەوە و پرۆسەکە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراقدا، 24 ملیۆن و 907 ھەزار و 679 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.