ھێزی ئاسمانیی عێراق بە 33 فڕۆکە بەشداری لە پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان دەکات تا ئەو کاتەی دەنگدانی گشتیی کۆتایی دێت.
لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ھێزی ئاسمانیی بە 33 فڕۆکە بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لەسەر ئاسمانیی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەسوڕێنەوە تا ئەو کاتەی دەنگدانی گشتیی کۆتایی دێت.
لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا کرانەوە و پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەکاندا، رێوشوێنی توند بە ئامانجی پاراستنی گیانی دەنگدەران و بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە گیراونەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.