Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:52

مه‌سرور بارزانی: داواکارم هه‌موو هاووڵاتییان به‌شداری له‌ ده‌نگداندا بکه‌ن

کوردستان TV
100%


له‌ كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌  یه‌كشه‌ممه‌ 10 ى 10 ى 2021 ، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق و هه‌رێمی كوردستان  دەستی پێ کرد و تاوەکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

كه‌مێك پێش ئێستاش، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شارۆچكه‌ی پیرمام ده‌نگیدا.

  له‌دوای ده‌نگدانی ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داواكارم  هه‌موو هاووڵاتییان  به‌شداری  له‌ ده‌نگداندا بكه‌ن  . 

 راشیگه‌یاند: بەشداربووین لە دەنگدان لەم هەڵبژاردنە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كاندیدەی كە بڕوامان پێیەتی بتوانی نوێنەرایەتیمان بكات.

گوتیشی: هیوادارم ئەم هەڵبژاردنە لە هەلومەرج و كەشێكی زۆر ئاسایی و بە خۆشی تیپەڕێ و هەموو ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە بتوانن دەنگ بدەن، تا كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردن بە خۆشی تیپەڕێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.