به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو كه دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجامدرا، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه به‌هه‌مانشێوه سبه‌ش له هه‌ڵبژاردنی گشتی 100% سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
داود سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی و ڕاهێنانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانی كۆمیسیۆن له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به‌پێی هه‌مان پلان و سه‌ركه‌وتووانه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا هه‌ندێ كێشه‌ی بچووكی ئامێره‌كان له هه‌ندێ بنكه‌دا بوونی هه‌بوو كه ئه‌ویش زۆر به‌خێرایی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه چاره‌سه‌ركران.
سه‌لمان ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ی تیمه‌كانی كۆمیسیۆن له‌گه‌ڵ پلانه ئه‌منییه‌كان كه بۆ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی دانراوه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه ده‌چێت به‌بێ تۆماركردنی هیچ سكاڵا و تانه‌یه‌ك كه ڕێگربن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی و ڕاهێنانه‌كانی كۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بێگومان پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت زۆر زه‌حمه‌تتره له ده‌نگدانی گشتی ئه‌ویش به‌هۆی ئاڵۆزی داتاكانی هێزه ئه‌منییه‌كان و زیندانیان و ئاواره‌كان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه سبه‌ی یه‌كشه‌م له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیدا 100% سه‌ركه‌توو ده‌بین به‌بێ تۆماركردنی هیچ سكاڵایه‌ك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.