Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:44

ئه‌مڕۆ چله‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا خه‌یات به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆشه‌ممه‌ 9-10-2021 له‌ شاری سلێمانی له‌ هۆڵی رۆشنبیری له‌ كاتژمێر 4:30 چله‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا خه‌یات به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

عه‌بدوڵڵای خه‌یات هونه‌رمه‌ندی شانۆكاری شاری سلێمانیه‌و له‌ساڵی 1964 له‌دایكبووه‌، له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی‌و ناوه‌ندی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واوكردووه‌، خوێندنی ئاماده‌یی پیشه‌یی هه‌ر له‌سلێمانی ته‌واوكردووه‌.

یه‌كه‌م كاری هونه‌ری به‌ناوی شانۆی ڕێژنه‌ بووه‌ له‌ساڵی 1979، هاوكات خاوه‌نی 30 كاری شانۆییه‌و به‌شداری چه‌ندین فیلم‌و دراماشی كردووه‌.

شایانی باسه‌ عه‌بدوڵڵا به‌ناوی گوڵی بامێ یان جه‌مال له‌یه‌كێك له‌دراما كوردیه‌كان ناوبانگی زیاتر په‌یداكرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رده‌وام نیگه‌رانبوو له‌كه‌ناڵه‌ كوردیه‌كان كه‌ گرنگی به‌درامای بیانی ده‌ده‌ن‌و پاره‌یه‌كی زۆری تێدا خه‌رجده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌وڵی ده‌دا به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌بێت. له‌مدواییانه‌دا كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری دروستكرد.

شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌ساڵح ناسراو به‌عه‌بدوڵڵای خه‌یات له‌ 4-9-2021 له‌شاری سلێمانی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كۆچی دوایی كرد.

ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.