Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:45

له‌ کابینه‌ی نۆیه‌مدا حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ به‌های 4 ملیار دینار 22 پڕۆژه‌ی له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین جێ به‌جێ کردووه‌

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ به‌های 4 ملیار دینار 22 پڕۆژه‌ی له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین جێ به‌جێ كردووه‌ .

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە ماوەی دوو ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تەنیا لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی  سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌مان ، 25 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دینار لە سنووری ڕاپەڕین جێبەجێ كراون و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە، جێبەجێكردنی پرۆژەی دیكە بەردەوام دەبێت.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: پرۆژەكانیش، سێكتەرە جیاوازەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و خۆڵ و خاشاك و نەخشەدانانی ئاوەدانی و چەندانی تر لەخۆدەگرێت، كە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتییان و پێشكەوتنی شار و شارۆچكەكان لە ڕووی شارسازییەوە هەیە.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.