Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:48

12 ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عارف دا تێده‌په‌ڕێ

کوردستان TV
100%

پرۆفیسۆرو دكتۆر محمد عارف له‌ ساڵی 1937 له‌ شاری رواندزی پایته‌ختی میرانی سۆران له‌ دایك بووه‌وتاقانه‌ی نێوان دوو خوشك بووه‌ به‌ناوی (شوكریه‌ و نه‌رمین).

هونه‌رمه‌ند به‌ ئاووهه‌وا سازگاره‌كه‌ی رواندز و بێخاڵ و جوندیان و گه‌رده‌گه‌رد و سه‌رشاخان و خه‌ره‌ند په‌ره‌وه‌رده‌ كراوه‌و جوانی ئه‌م سروشته‌ بووه‌ هۆی هاتنی ئیلهام بۆ ده‌ست كردن به‌كاری هونه‌ری وێنه‌كێشان وكاركردنی له‌ هونه‌ری شێوه‌كاری، هه‌ر له‌ساڵی 1956 بڕوانامه‌ی دبلۆمی وه‌رگرت له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدا و له‌ساڵی 1974 بوو به ‌ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی سه‌ربه‌ یونسكۆ له‌ پاریس.

له‌ساڵی 1967 به‌ پله‌ی نایاب ماجستێری له‌ هونه‌ری نیگاركێشان له‌ ئه‌كادیمیای ناوبراو وه‌رگرتووه‌. دوای گه‌رانه‌وه‌شی ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ، مامۆستای  هونه‌ری نیگاركێشان له‌ كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدا و بابل بووه‌. له‌دوای راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كوردستانیش، هونه‌رمه‌ند به‌جۆش و خرۆشێكی زۆر دێته‌وه‌ نێو هونه‌ری راسته‌قینه‌ی كوردی و گاله‌رییه‌كی قه‌شه‌نگیش،  تایبه‌ت به‌ هونه‌رمه‌ندان و قوتابیانی هونه‌ر بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونه‌كانی ساز ده‌كات. به‌ده‌ر له‌وه‌ش ئه‌م گاله‌رییه‌ تا ئه‌مرۆ پێشوازی له‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد و بیانی له‌شاری هه‌ولێر كردووه‌. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ده‌رچوونی له‌ ئه‌كادیمیا و دووباره‌ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ نێو خوێندنی باڵا. هونه‌رمه‌ند له‌ ساڵی 2004 به‌ پله‌ی نایاب دكتۆرای له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پێبه‌خشرا.

هونه‌رمه‌ندی پرۆفیسۆر ئه‌ندام بوو له‌ كۆمه‌له‌ی به‌غدا بۆ هونه‌ری نوێ و كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری عیراقی و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و مامۆستای هونه‌ری نیگاركێشان بووه‌ له‌كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی‌ هه‌ولێر ، چه‌ندین پیشانگه‌ی له‌ شاره‌كانی "كوردستان و به‌غدا و كوێت و قه‌ته‌ر و به‌حره‌ین و لوبنان و جه‌زائیر و سوریا و مه‌غریب و تونس و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئینگلترا و ئێران" كردۆته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ندی پرۆفیسۆرله‌ ساڵی 2001 خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت بۆ داهێنانی هونه‌ری و له‌ ساڵی 2004 دكتۆرای له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر به‌ پله‌ی نایاب له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین وه‌رگرت.

ئه‌م  هونه‌رمه‌نده‌ بلیمه‌ته‌ دامه‌زرێنه‌ری كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر بوو و چه‌ندین قوتابی بۆ خزمه‌ت كردنی هونه‌ری شێوه‌كاری پێ ڕاگه‌یاندووه‌و په‌روه‌رده‌ی كردووه‌ ، هه‌روه‌ها چه‌دین كتێبی  له‌ زمانی روسی یه‌وه‌ وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی شیرینی كوردی و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی نووسینی خۆیه‌تی، دوواهه‌مین به‌رهه‌میشی نووسینی كتێبی (گرافیكه‌كانی كوردستان) بوو و چه‌ندین پیشانگای هونه‌ریشی له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ كردۆته‌وه‌.

به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مه‌خابن له‌9/10/2009 دڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت وبه‌بێ نازی ماڵ ئاوایی لێ كردین و سێ كوڕی به‌ناوی (سامان و ئاڵان و میران)ی له‌ دوای خۆی به‌جێ هێشت و به‌ هۆی به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان و نووسینه‌كانی هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت.

ئا- كامران

 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.