تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی بە هاووڵاتییان دەدات و داوا دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن لەکاتی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی دەنگدان.
ئەمڕۆ شەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووانی کۆڕۆنا و بڵاوبوونەوەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی دەنگدان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا تەندروستی سلێمانی داوا دەکات هاووڵاتییان ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوەش بکەن:
1-لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە.
2- پابەندی دووری نێوانتان بکەن و لە مەترێک کەمتر نەبێت.
3- قەرەباڵغی درووست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس.
4- کاتێک دەستت بەر هەر کەرەستە و کەلوپەلێک دەکەوێت ڕاستەوخۆ دەستەکانت بشۆ یان بە جێڵی پاککەرەوە، پاکی بکەرەوە.
5- کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زوو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.