Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:40

ڕێژه‌ی گشتی به‌شداریکردنی ده‌نگدانی تایبه‌تی له‌ هه‌موو عێراق

کوردستان TV
100%

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاشكرا كرد.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازی و ئاواره‌كان و به‌ندكراوان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 69% بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 821 هه‌زار و 800 ده‌نگده‌ر ده‌نگیان داوه‌ له‌ كۆی 1.2 ملیۆن ده‌نگده‌ر.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانی له‌ ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێ كرد و كاتژمێر 6ی ئێواره‌ كۆتایی هات.

كۆمیسیۆن پێشتر ڕایگه‌یاندبوو نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، به‌ربژێره‌كانیش ژماره‌یان 3249 كاندیده‌ و ڕكابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی 329 كورسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.