كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی واده‌ی ڕاگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
حوسێن جه‌لیل گوته‌بێژی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێیان گه‌یشتووه، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق سبه‌ی به‌یانییه‌كه‌ی تا شه‌و به‌ردوام ده‌بێت و ئاسایی ده‌بێت.
گوته‌بێژی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق ئاشكراشی كرد: سبه‌ی شه‌موو ڕێكه‌وتی 9ی 10ی 2021 له كاتژمێر 9ی شه‌و گه‌شته‌كان ڕاده‌گیرێن تا كاتژمێر 7ی ڕۆژی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 11ی 10ی 2021.
حوسێن جه‌لیل جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م ڕاگرتنه به پێی فه‌رمانێكه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێیان گه‌یشتووه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.