سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت تویتێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پڕۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند "قاره‌مانه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان به ڕێكوپێكی و پابه‌ندییه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌نگی خۆیان دا".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "سه‌رجه‌م ڕێوشوێنهكانیش بۆ مسۆگه‌ركردنی بێگه‌ردی و دادگه‌ری پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوون".
ڕاشیگه‌یاند "هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو بوو به ئاراسته‌ی به‌شداریكردنی فراوان له ده‌نگدانی گشتی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركی نیشتمانی دروستكردنی گۆڕانكاری".
جێی باسه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 7 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و كاتژمێر 6ی ئێواره‌ش كۆتایی هات، دووسبه‌ی یه‌كشه‌میش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.