لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی تایبەت لە هەولێر دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021، لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی دەنگدەرانی تایبەتی خستەڕوو کە تاوەکوو نیوهڕۆى ئهمڕۆ %41ـی هێزە ئەمنییەکان بەشدارییان لە هەڵبژاردن کردووە، هەروەها %11ـی ئاوارەکانیش بەشدارییان لە پڕۆسەکەدا کردووە.
هەروەها لقی هەولێری کۆمسیۆن ئەوەش دەخاتەڕوو کە ڕێژەی گشتی بەشداریکردن لە دەنگدانی دەنگدەرانی تایبەت 39 هەزار و 341 کەس بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.