كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8 ى 10 ى 2021 ، له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ، ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌رووی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه كرایه‌وه .
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ زیندانیان و ئاواره‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
له هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش، هێزه‌كانی ناوخۆ لە 122 بنکە ده‌نگ ده‌ده‌ن، كه 52 بنكه‌یان له هەولێر، 41 بنكه‌شیان لە سلێمانی ، 29 بنكه‌یاشیان لە دهۆکن.
له سنووری ناوچە كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، لە 130 بنکەی دەنگدان پرۆسه‌كه بەڕێوەدەچێت ، به‌م شێوه‌یه:
له موسڵ 38 بنكه، دیاله 37 بنكه ، سه‌لاحه‌ددین 30 بنكه ، كه‌ركووك 25 بنكه.
سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانیش، له هه‌ولێر له 20 بنكه ، له سلێمانی 9 بنكه ، له دهۆك 31 بنكه.
ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له 60 بنكه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش: ئاواره‌كان 7 بنكه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه، چوار بنكه له‌كه‌ركوك و 2 له دیاله و بنكه‌یه‌كیش له موسڵه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.