پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێم دهكات كه پڕۆژەی ستراتیژی ڕێگا و پردی توەقوتی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپاسی سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانیشی کرد، کە دوو ساڵە هەوڵی خستنەبواری جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەدات.
ئازاد تۆفیق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانییدا رایگهیاند: پڕۆژەی قیرتاوکردن و پردی توەقوت و پردی سازان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپاس بۆ سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی، کە دوو ساڵە کار بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژە ستراتێژییە بۆ هەڵەبجە دەکات.
راشیگهیاند: لە 14ی 10ی ئەم مانگەوە وەبەرهێنەران دەتوانن تەندەرێن وەربگرن بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکە و دەستپێکردنی، ئەم پڕۆژەیەش گرنگیی تایبەتی دەبێت بۆ هەڵەبجە و هەلی کار زیاد دەکات و کاریگەری لەسەر هۆتێل و ڕێستورانتەکان دەبێت.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد: پڕۆژەکە پەرە بە بواری بازرگانیی زیاتر دەدات لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوادارین سەرمایەدارە نیشتییمانییەکان بەرەو پڕۆژەکە بڕۆن، هیوامان وایە بدرێت بە سەرمایەدارە نیشتیمانییەکانی هەڵەبجە، کە دەستیان هەبووە لە ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەدا بە تەواوی ڕێکارە یاساییەکان.
ههروهها راشیگهیاند: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگا و پردی توەقوت، هەڵەبجە دەروازەیەکی نوێی بە ڕوودا دەکرێتەوە بەرەو دەربەندیخان و گەرمیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.