له گه‌ڕی سێه‌می دوایین قۆناغی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، كاتژمێر پێنج و سیی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌لیفه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی ڕاهێنانی له ده‌وحه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی دیك ئه‌دڤۆكات سازكردووه‌و شێركۆ كه‌ریم ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی هه‌ولێر له ڕیزی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دایه.
هه‌ریه‌ك له یاریزانان موهه‌نه‌د عه‌لی و سه‌عد ناتق و زڕغام ئیسماعیل و ئه‌حمه‌د ئیبراهیم به هۆكاری جیا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دابڕاون و به‌شداری له یاریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ناكه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دوو گه‌ڕی پێشووی پاڵاوتنه‌كان یه‌كسان بوونێك و دۆڕانێكی هه‌یه‌و به ته‌نها خاڵێك له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م دایه، دوای ئه‌م یاریه‌ش سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی چواره‌می پاڵاوتنه‌كاندا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات.
له پاڵاوتنی مۆندیال ئه‌م ئێواره‌یه عێراق رووبه‌رووی لوبنان ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.