Erbil 21°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:27

چه‌مچه‌ماڵ.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆ گه‌نجێک گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م‌ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ تەکیە لە دەروازەی چەمچەماڵ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.


له‌مباره‌یه‌وه‌ هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بەهۆی وەڕگەرانی ئۆتۆمبێڵەکەیانەوە لەسەر ڕیگای چەمچەماڵ ـ تەکیە لە دەروازەی چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لەدەست دا کە گەنجێکی تەمەن 31 ساڵ بوو و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.


هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها کەسێکی تریش کە پیاوێکی تەمەنى 39 ساڵە لە بریندار بووە.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕاشیگه‌یاند: هەر ئەمڕۆ چوارشه‌م لە ڕووداوێکی تری هاتووچۆدا، ئافرەتێکی تەمەن 72 ساڵ بە ڕەگەز عەرەب ئۆتۆمبێڵ لێیدا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كرا‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.