خاچی سووری نێوده‌ڵه‌تی ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌نێوان عێراق و ئێران ڕووفاتی 31 سه‌رباز ئاڵوگۆڕی پێ كراوه و ئاڵوگۆڕهكهش له مه‌رزی شهلامیجه له شاری به‌سڕا ئه‌نجامدراوه.
خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند كه پڕۆسه‌كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌وان به‌ڕێوه‌چووه و تێیدا ته‌رمی 11 سه‌ربازی عێراق وه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ پێدانی ته‌رمی 20 سه‌ربازی ئێرانی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رم و ڕووفاته‌كان بۆ خاكه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن كه تا ئێستاش به هه‌زاران خێزان له هه‌ردوو به‌ری عێراق و ئێران چاوه‌ڕێی ته‌رمی خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به سه‌رپه‌شتی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ته‌رم و ڕووفات له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران ده‌گۆڕدرێته‌وه، ته‌رمه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
خاچی سووری نێوده‌ڵه‌تی هه‌ر ئه‌مساڵ له مانگی ئاداری ڕابردوو به‌هه‌مانشێوه ڕووفاتی 68 سه‌ربازی له‌نێوان عێراق و ئێران گه‌ڕاندبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.