Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:43

بزانه‌ کاتژمێره‌کانی ده‌نگدان له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن چه‌ند ده‌بێت

کوردستان TV
100%

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ هاووڵاتییان له‌ ڕۆژی 10ی مانگدا ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.

كۆمیسیۆن ئاشكرای كرد كه‌ هاووڵاتییان له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێر ده‌توانن به‌ ئازادانه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌نگ به‌ هه‌ر كاندیدێك بده‌ن كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌.

كۆمیسیۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یه‌كشه‌می داهاتوو پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌موو عێراق كۆتایی دێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.