Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:56

تیمێکی باڵای راوێژکارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

سه‌نته‌ری میدیا و زانیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاوی كرده‌وه،‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ریه‌ك له‌ لیوا روكن به‌ختیار محمد و عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر ڕاوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت، پێشوازیان كرد له‌ كۆلۆنێل تاد بۆرۆس جێگری راوێژکاری باڵای سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌فدێكی یاوه‌ری.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاوتوێی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرا و هه‌ردوولا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ پێشكه‌وتنی ئه‌و پڕۆسه‌یان ڕوانی.

له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت ڕۆڵی ڕاوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانیان به‌رز نرخاند له‌ پێشكه‌وتن و رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌، هیواشیان خواست ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ فراونتر بكرێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ‌وردی باس له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان كرا، بۆ ئه‌مه‌ش ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه ‌و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بن.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆسه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و جێبه‌جێكردن و كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ ئاماده‌كراوه‌كانی وه‌زاره‌ت كرا به ‌جۆرێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ڕیفۆرمی سه‌ربازی له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌. 

هاوکات گفتوگۆی چڕوپڕ لەبارەی دیاڵۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق ـ ئەمریکا کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.