ئهمڕۆ سێشەم، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە مەتران مار شمعون دانیال مەترانی کەنیسەی رۆژھەڵاتی کۆن لە عێراق و یاریدەری پاتریاک مار ئەدەی دووەم و شاندێکی یاوەری كرد.
سەرەتای دیدارەکە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەخێرھاتنی شاندی مێوانانی بۆ ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای سەرفرازی بۆخواستن.
مەتران مار شەمعون دانیال سوپاسی ھەڵوێستی مرۆڤانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ ھاوکاری مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە تایبەت ئەوانەی ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە ، ھیوای بەردەوامی ھاوکارییەکانی دەزگاکانی حکوومەتی کوردستانی خواست بۆ ئاوارەکانی ناوچەکە بە گشتی.
ھەروەھا ڕۆڵی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەرز نرخاند لە ھەماھەنگی و پەیوەندی بەھێزی لەگەڵ سەرجەم تائیفەکانی خوشک و برایانی مەسیحی لە ھەرێمی کوردستان.
لای خۆشییهوه وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی ڕایگەیاند: مێژووی مرۆڤانەی خەڵکی کوردستان پڕیەتی لە ئاشتی و خۆشەویستی بۆ پێکھاتەکان بە بێ جیاوازی، ئەمە بەشێکە لە کەلتووری دێرینی خەڵکی کوردستان کە بۆتە مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئاینی و مرۆڤایەتی لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.