Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:46

عەریزەنووسێکی هەولێر 30 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی

کوردستان TV
100%

 

ئیبراهیم حوسێن حموش، ناوی ئەو عەریزە نووسەیە کە زیاتر لە 33 ساڵە لەنێو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کاری عەریزەنووسی دەکات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەم نزیکەی 30 هەزار دۆلار لەنێو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەدۆزێتەوە و دەیگەیەنێتە لای سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ گەڕاندنەوە بۆ خاوەنەکەی.

ئەندازیار عبدالواحد احمد سەرۆکی شارەوانی هەولێر وێڕای دڵخۆشی، دەستخۆشی زۆری لە مام ئیبراهیم کرد کە بە پارێزراوی پارە دۆزراوەکانی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی.

خاوەنی پارەکە وێڕای دڵخۆشی بە دۆزینەوەی پارەکەی، زۆر سوپاسی مام ئیبراهیم و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کرد لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی پارەکەی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.