بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان رایگهیاند، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 700 كەس پەیوەندییان بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و لە ئێستادا دەستیان بە بانگەشە بۆ پارتی كردووە.
ئەكرەم ساڵح،بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان رایگهیاند: لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 700 كەسی لایەنێك پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد، كە بارەگاكانی ئەو لایەنەیان بەڕێوە دەبرد و ئێستاش ئۆفیسێكیان بۆ كراوەتەوە و دەستیان بە بانگەشە بۆ پارتی كردووە، ئێستاش بارەگاكانی پێشووی لایەنەكە كەسی تێدا نەماوە و ھەموویان بوونەتە پارتی.
راشیدهگهێنێت: ئەو كەسانە لە رزگاری و كەلار پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە و ئێمەش پێشوازییەكی گەرممان لێ كردوون و سەرقاڵی كاری خۆیانن.
بەرپرسی لقی 22 ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: دۆخی پارتی لە ناوچەكەدا زۆر باشە و پێشوازیەكی زۆر باشمان لێ دەكرێت و جەماوەری پارتیش لە ناوچەكە بەردەوام لە زیادبووندایە.
لە گەرمیان 700 کەس پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتییەوە کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.