Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:07

وه‌زیری شاره‌وانی: شارەوانیمان ڕاسپاڕدووه‌ بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی کارکردن لە 8ی حەسارۆک

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی 8ی حەسارۆكی كرد 

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ یەکشەمە 3ی ئۆکتۆبەری2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئیشوکارەکان، بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی دەروازەکانی پایتەخت و کارەکانی 8ی حەسارۆک و پڕۆژەیەکی وەزارەتی لە شاری هەولێر کرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ  سەرۆکی شارەوانی و جێگرەکانی و سەرۆکی بەشی هونەری بە وردی بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان بە شێوەیەکی گشتی کرد و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی 8ی حەسارۆك لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سەبارەت بە پرۆسەی خاوێنكردنەوە و ناوچە سەوزاییەكانیش، سەردانی چەند شوێنێكی شاری هەولێر و دەوروبەری كرد بۆ ئەوەی پرۆسەكانی خاوێنكردنەوە باشتر بەڕێوە بچن و ناوچە سەوزاییەكانیش بایەخی زیاتریان پێ بدرێت بە تایبەتی دەروازەكانی شاری هەولێر، جەختیشی كردەوە كە پێویستە لە ڕووی سەوزایی و ڕێكخستنەوەوە، بایەخێكی زیاتر بە دەروازەکان و ناوچە سەوزاییەکان بدرێت.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.