Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:54

کڵێسای کلدانی هانی هاووڵاتییان دەدات بۆ بەشداریکردن لە دەنگدان

کوردستان TV
100%

کڵێسای کلدانییەکان هانی هاووڵاتییانی عێراق دەدات بەشێوەیەکی جددی بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن و شۆڕشی سپی هەڵبگیرسێنن لەپێناو چاکسازی گرنگ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2021 کاردیناڵ لویس رافائێل ساکۆ، پاتریارکی کلدانییەکان لە عێراق و جیهان گوتی: کڵێسای کلدانی هانی عێراقییەکان دەدات بە ویژدانێکی زیندووەوە بەشداری جددی بکەن لە هەڵبژاردندا، بە ئامانجی ئاشتی و سەقامگیری و ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراق.

لویس ساکۆ گوتیشی: کڵێسای کلدانی دەنگی دەخاتە پاڵ دەنگی مەرجەعی ئاینی عەلی سیستانی لە هاندانی بەشداریكرنی هۆشیارانە و بەرپرسیارانەی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردندا، چونکە ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ بەرەو پێشبردنی وڵات و داهاتوویەکی باشتر لە پێشوو.

کڵێسای کلدانی داوا لە هاووڵاتییانی عێراق دەکات کە بەشدارییەکی بەرفراوان بکەن بۆ دروستکردنی شۆڕشێکی سپی، کە چاکسازی گرنگی یاسادانان، سیاسی، ئیداری، ئابووری و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەروەها بۆ  دروستکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی کە هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی بە ماڵی خۆی بزانێت، لە درێژەی قسەکانیشدا دەنگدان بە هەڵوێستێکی ویژدانی و ئەخلاقی ناودەبات.

شایەنی باسە، ڕۆژی 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق بەڕێوەدەچێت، چاوەڕێ دەکرێت هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازبێت لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بەهۆی چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن  له‌لایه‌ن نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئا.عه‌بدوڵڵا ئازاد

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.